دوای تێپه‌ڕبوونی كه‌متر له كاتژمێرێك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی، سه‌رۆكی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی سه‌عد كه‌مبه‌ش سه‌رۆكی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقی ڕاگه‌یاند.
سه‌عد كه‌مبه‌ش توانیبووی دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌می ڕابردوو له بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری به‌غدا ڕابكات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه‌ی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقی له شاری مووسڵ ڕاگه‌یاند.
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان شاری مووسڵ ئاشكرایان كرد كه كاتێك سه‌عد كه‌مبه‌ش گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له دۆخێكی ته‌ندروستی خراپ‌دا بووه باری ته‌ندروستی ناجێگیر بووه و دوای چه‌ند خوله‌كێك مانه‌وه، جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
حكوومه‌تی عێراق پێشتر سه‌عد كه‌مبه‌ش سه‌رۆكی پێشووی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقی به تۆمه‌تی دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌ستگیر كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.