سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له گشت پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان پیرۆز كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ڕاشیگه‌یاند: بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم و هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارام‌دا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە ئومێدی ئەوەی ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خۆشی و خۆشگوزەرانی و پەرەپێدانی ئاشتەوایی و تەبایی لەنێوان گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە جیهان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆتاییدا دووباره جەژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز كرد و هیواشی خواست گه‌لی كوردستان هەمیشە لە خۆشی‌دا بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.