نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی هه‌ینی درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت و دووسبه‌ی شه‌موو ده‌بێته جه‌ژن.
نووسینگه‌ی سیستانی بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی نه‌بینینی مانگ له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتی رۆژئاوبووندا، سبه‌ی هه‌ینی كۆتا رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: دووسبه‌ی شه‌موو ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌مێك پێش ئێستا دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق و وڵاتی سعوودییه و چه‌ندان وڵاتی تریش به فه‌رمی سبه‌ی هه‌ینیان كرده یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.