سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، با جه‌ژن بكه‌ینه سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له موسڵمانان له كوردستان و عێراق و هه‌موو جيهان، به‌تايبه‌تى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژنى خێر و خۆشى و ئارامى و سه‌قامگيرى بێت و شادى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت".
گوتیشی "با هه‌موومان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانى بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه و چاكه و پێكهاتنه‌وه و لێبوردن و گه‌ردن ئازادى، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى ڕێزله‌يه‌كگرتن و خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى بكه‌ينه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر ئاستى سياسيش، هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يى و كێشه و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، هه‌موومان پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییدا دووباره جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له هه‌موولایه‌ك پيرۆز كرد و هیوای هه‌موو ساڵێك به خۆشى خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.