وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی هه‌ینی له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند: سبه‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقیش ئه‌مشه‌و به فه‌رمی سبه‌ی هه‌ینی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاری كردبوو.
به‌ڵام نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه به‌هۆی نه‌بینینی مانگه‌وه له ناوچه‌كه‌یان، سبه‌ی هه‌ینی درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت و دووسبه‌ی شه‌موو ده‌بێته جه‌ژن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وڵاتی سعوودییه و زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به فه‌رمی سبه‌ی هه‌ینیان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاری كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.