مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بهبۆنهی هاتنی جهژنی ڕهمهزان پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه و تێیدا ڕایگهیاند كه لهم بۆنهیهدا جەخت لەسەر یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە.
مهكتهبی سیاسی پارتی له پهیامه پیرۆزباییهكهدا ڕایگهیاند "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیر و ئەندامان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان دەکەین و، هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ تەواوی هاووڵاتییانی ئازیزی کوردستان".
ڕاشیگهیاند "لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییانی کوردستان بە ئەرکی هەموولایەک دەزانین".
مهكتهبی سیاسی پارتی ئاماژهی بهوهش دا "هیوادارین جەژنی پیرۆزی رەمەزان، هەوێنی بەهێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموولایەک لە دەرد و بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشی بەدووربن و، بە شادی و بەختەوەرییەوه جەژن بەسەربەرن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.