سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی كوردستان كرد.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم".
ڕاشیگه‌یاند "پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتییانی كوردستان دەكەم".
سه‌رۆك بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت".
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم.
لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و بەختەوەری بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازم و ئومێدی ئەوە دەخوازم خودای گەورە ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ كردبێت و ئەو جەژنە ئارامی و ئاشتی و خێر و بەرەكەت بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.
مسعود بارزانی
29ـی ڕەمەزانی 1444ـی كۆچی
20ی نیسانی 2023ی زایینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.