Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:44

بزانه‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ی له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن چۆن ده‌بێت؟

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی دیاری كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: پێشبینى دەکرێ سبەى هه‌ینی بەیانییه‌كه‌ی ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمەباران و هەورەتریشقە لە کاتەکانى بەیانى زوودا لە ناوچەکانى باکورى هەرێم، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوەڕاست و رۆژهەڵات و ئیدارەى ڕاپەڕین و هەندێ ناوچەى گەرمیان

ڕاشیگه‌یاند: هاوکات شەپۆلێکى تۆز و خۆڵ ناوەڕاستى عێراق دەگرێتەوە و کاریگەرییەکەشى بە سووکى دەگاتە هەندێک ناوچەى هەرێم بەتایبەت کەرکووک و گەرمیان و پلەکانى گەرماش (2-3) پلە نزم دەبنەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران باری، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كه‌شناسی ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

هەولێر: 0.8 ملم

پیرمام: 0.9 ملم

سلێمانى: 6.1 ملم

دهۆک: 0.7 ملم

زاخۆ: 7.3 ملم

ئاکرێ: 0.4 ملم

ئامێدى: 0.8 ملم

بازیان: 0.2 ملم

هەڵشۆ: 4.8 ملم

کانى ماسى: 0.2 ملم

مانگیش: 0.2 ملم

کەرکووک: دڵۆپ دڵۆپ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لەبەرئەوەى لە وەرزی بەهارداین، ئەگەرى گۆڕانکاری هەیە لە کەشوهەوادا، هەروەها ئەگەرى ڕوودانى تاوەباران و هەورەبرووسکەى لەناکاویش هەیە لە هەر ناوچەیەكدا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.