یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بهبۆنهی هاتنی جهژنی ڕهمهزان بڵاو كردهوه و داواشی له لایهنه سیاسییهكان كرد جەژن بکەنە دەرفەتێکی گرنگ و موژدەبەخش بۆ راگەیاندنی ئاشتەوایی نیشتمانی و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و کۆتایی هێنان بەم دۆخە چەقبەستووە سیاسیەی دروست بووە.
یهكێتی زانایان له پهیامه پیرۆزباییهكهدا ڕایگهیاند: لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین تاعەت و رۆژوو و خواپەرستی هەموولایەک قەبووڵ بێ و ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلانی جیهان و گەلی کورد بە تایبەتی.
ڕاشیگهیاند: جەژن دەربڕینی شادی و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و لێبوردەیی و ئارامی و پتەکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و رێزگرتن و پاداشتە لەسەر ئەنجامدانی کار و کردەوەی خێر و خواپەرستی لە رەمەزاندا.
ههروهها رایگهیاند: لەم سۆنگەوە بە پێویستی دەزانین بەناوی سەرجەم زانایانی ئایینی لە کوردستان داوا لەتەواوی لایەنە سیاسیەکان بکەین، کە جەژن بکەنە دەرفەتێکی گرنگ و موژدەبەخش بۆ راگەیاندنی ئاشتەوایی نیشتمانی و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و کۆتایی هێنان بەم دۆخە چەقبەستووە سیاسیەی دروست بووە، بۆ ئەوەی بێتاقەتی خەڵک لەم دۆخە کەمبکەنەوە و گرژییەکان نەهێڵن، لە چوارچێوەی بەهای نیشتمانی و نەتەوەیی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان بدەن.
ڕاشیگهیاند: بەدڵنیاییەوە بەهێزبوون و سەرکەوتن لە یەکگرتن و تەبایی و سەقامگیری نێو ماڵی کوردایە، بە تەجرەبەش دەرکەوتووە ئەگەر کورد یەک بێت دەسکەوتی گەورە بەرهەم دێت، بەڵام لە ناکۆکی و پەرتەوازەیی هەنگاوەکان بەرەو پێش نابەن و شپرزەیی و چەقبەستوویی زیاد دەکەن و دواجار زیانی گەورە بەر کوردو کوردستان دەکەوێت.
لە کۆتاییدا یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی بە پێویستی زانی سوپاسی تایبەتی تەواوی مامۆستایانی ئایینی بکات کە خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش کرد، هەروەها پێزانینی زۆری بۆ سەرجەم موسڵمانان و دامودەزگا حکوومییەکان بۆ رێزگرتن لە پیرۆزی ئەم مانگە، وە دەستخۆشی زۆریش بۆ خێرخوازان و دەزگا خێرییەکان، کە بە کۆمەک و یارمەتیدان خزمەتێکی زۆریان پێشکەش کرد و زۆر ماڵی هەژاریان رووناک کردەوە.
یهكێتی زانایان جارێکی تر پیرۆزبایی خۆی ئاراستە هەموولایەک كرد و داواشی كرد خوای گەورە مانگی رەمەزانی لە هەمووان قەبوڵ کردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.