Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:38

ئاسایش روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قه‌كانی ئه‌مڕۆی شه‌قامی 100 مه‌تری بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قه‌كانی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌.

ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە لەنێوان دوو هاووڵاتیی دانیشتووی شاری هەولێر ڕووی دا.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كان یەکێک لە تۆمەتبارانی تەقەکەر بەناوی (أ. ع. ش) بریندار دەبێت و هه‌روه‌ها هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی ( ل. ج. ح) بریندار دەبێت.

ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: دوابەدوای ئەو ڕووداوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە دەستپێکرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری دووەم بەناوی (هـ. خ. ق) دەستگیر کرا. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسییەکە کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراوە.

ئاسایشی هه‌ولێر هاووڵاتییانیشی دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی سەر و ماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لەلایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت، هێلی سوورە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.