لە بەیانی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا ھەزاران كەس لە موسڵمانانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان نوێژی جەژنیان لە مزگەوتەكان ئەنجامدا. لە دھۆك-یش موسڵمانان بە مەبەستی بەشدارییكردنییان لە نوێژی جەژن بەرەو دەرگای مزگەوتەكان ھەنگاویان ناو، دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانیش، جەژنە پیرۆزە و گەردن ئازاییان لەیەكتر كرد.
گوتاربێژی مزگەوتی سەیدو، مەلا رێبەر نێروەیی لە شاری دھۆك گوتاری جەژنی رەمەزانی پێشكەیش كرد و پیرۆزبایی لە ھەموو موسڵمانانی ھەرێمی كوردستان و جیھان كرد و ھیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموو موسڵمانان و مرۆڤایەتی و گوتی: "جەژن مانای ئەوەیە كە لەگەڵ كێ پەیوەندیت پچڕاوە ئاشت ببیتەوە، ھەركەسێكیش داوای لێبوردنی لێكردیت، لێی قبووڵ بكەیت".
ساڵانە نوێژی جەژنەكانی رەمەزان و قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەكان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەكتر دەكەن و داوای گەردن ئازایی لە یەكتر دەكەن.
لە دھۆك نوێژی جەژنی رەمەزان بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.