ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، داوای كرد ئاگربەستێك بۆ ماوەی سێ رۆژ بە درێژایی رۆژانی جەژنی رەمەزان لە سوودان رابگەیەندرێت.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لەدوای كۆبوونەوەی یەكێتی ئەفریقا تایبەت بە سوودان كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، لە باڵەخانەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە سەرجەم لایەنەكانی كۆبوونەوەكە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت دەستبەجێ پێكدادانەكانی سوودان كۆتایی پێبهێندرێت و رایگەیاند خۆی بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان و دەستپێكردنی دیالۆگی سیاسی ئامادەیە پشتگیری پێشكەش بكات.
گوتیشی: لە قۆناغی یەكەمدا بانگەوازی ئەوە دەكەم ئاگربەستێك بۆ ماوی سێ رۆژ بە درێژایی جەژنی رەمەزان كە پێداویستییەكی سەرەكیی رابگەیەندرێت. بەمشێوەیە، ئەو مەدەنییانەی كە لە ناوچەكانی پێكدادانەكان گیریان خواردووە دەتوانن شوێنیان بگۆڕن، چارەسەری پزیشكی وەرگرن و دەتوانن پێداویستییەكانی دیكەیان دابین بكەن.
سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بە گرنگیی دەستبەجێ دەستپێكردنی دیالۆگ بە مەبەستی گواستنەوەیەكی سەركەوتووانەی دەسەڵات دوای كۆتایی هاتنی پێكدادانەكان كرد و رایگەیاند دەبێت پێكهێنانی حكوومەتێكی مەدەنی لە ئەولەویاتەكان بێت.
نەتەوەیەكگرتووەكان داوا دەكات لە سوودان ئاگربەستێك بە درێژایی رۆژانی جەژنی رەمەزان رابگەیەندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.