Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:13

ڕووسیا لەبارەی تەقینەوەكەی شاری بێلگۆرۆد ڕوونكردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

 وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، زیانەكانی ماڵەكانی شاری بێلگۆرۆد بەهۆی دەردانی نائاسایی تەقەمەنی ئاسمانی لە فڕۆكەی "سو-34"ی هێزەكانی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا بووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە كە لە بیستی نیسانی 2023، لە كاتی جێبەجێكردنی فڕۆكەی سو-34ی هێزەكانی بۆشایی ئاسمان بۆ فڕینێك بەسەر شاری بێلگۆرۆددا، دەرچوونێكی نائاسایی تەقەمەنی ئاسمانی ڕوویدا و لە ئەنجامدا زیانیشی بۆ بیناكانی نیشتەجێبوون هەبووە  و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
لەلایەكی دیكەوە ڤیاچێسلاڤ گلادكۆڤ، پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆد، رتیگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس بریندار بوون.
لای خۆیەوە ڤالێنتین دیمیدۆڤ، سەرۆكی شارەوانی بێلگۆرۆدڕایگەیاند : تەقینەوەكە بووەتە هۆی وێرانبوونی چەند شوقەیەك لە شەقامی شالاندینینا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.