Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:15

هۆكاری گیان لەدەستدانی سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سوننە ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی ڕوونكردنەوەیەكی نوێی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی سەعد كەمبەش، سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سوننە بڵاوكردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە لە پشكنینی كلینیكی تەرمەكەیدا بوونی مەینێكی كۆن لە ماسوولكەی دڵدا پشتڕاست كراوەتەوە لەگەڵ ڕەقبوونی خوێنبەرەكان.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە،پشكنینی پزیشكی دادوەری بۆ سەری سەعد كەمبەش ئەنجامدراوە و هیچ شوێنەواری خوێنبەربوونی مێشك یان شكانی كەللە سەر نەدۆزراوەتەوە.
بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕاپۆرتی سەرەتایی پزیشكی دادوەری بەو ئەنجامە گەیشتووە كە گیان لەدەستدانی سەرۆكی پێشووی دیوانی وەقفی سوننە، بەهۆكاری ڕەقبوونی خوێنبەرەكانی دڵ لەگەڵ ئاوسانی سییەكانی بووە كە بۆتە هۆی جەڵتەی دڵ.  
ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو، سەعد كەمباش، بەرپرسی پێشووی ئەوقافی سوننە، لە شاری موسڵ، دوای هەڵاتنی لە بەغدا ڕاگەیاند، پێش ئەوەی گیان لەدەستدانی ڕابگەیەنرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.