Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:25

بە بەشداری نزیكەی 120 هەزار موسڵمانان نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%

نزیكەی 120 هەزار موسڵمانان بەیانی ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی رەمەزان روویان كردە مزگەوتی ئەقسا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ موسڵمانان لە هەموو چین و توێژەكان بەرەو مزگەوتی ئەقسا كەوتنەڕێ بەمهۆیەشەوە لەسەر رێگاكانی مزگەوتەكە ترافیك و قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بوو.
ئیدارەی وەقفە ئیسلامییەكانی قودس لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە نزیكەی 120 هەزار كەس لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی جەژنیان كردووە.
دوای نوێژیش موسڵمانان جەژنەپیرۆزەیان لەیەك كرد و شیرینییان بەسەر یەكدا دابەش كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.