Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:26

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: جەژنی ڕەمەزان بایەخی بەزەیی و هاوسۆزی و یەكڕیزیمان بیر دەخاتەوە

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە موسڵمانانی ئەمریكاو جیهان كرد.
لەسەرەتای ئەو بەیاننامەدا وەزیری دەرەوە بە ناوی وەزارەتی دەرەوەو خەڵكی ئەمریكاوە، گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی ئەمریكاو سەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەكات كە ئەم بۆنەیە چێژن دەگرن.
لە بەشێكی ئەو بەیاننامەدا هاتوە: لەم بۆنە شادەدا، كۆمەڵگاكان بۆ ئەو سوودە قووڵە ڕۆحی، كۆمەڵایەتی و مرۆییانە چێژن دەگرن كە ڕەنگە لە كۆتایی هاتنی ڕەمەزاندا بیدۆزنەوە، كە مانگێكە بۆ ڕۆژوو گرتن، بیركردنەوە، خزمەتكردن، چاكەخوازی و خێرخوازی. كۆبوونەوەی خێزانەكان بۆ بەشداری كردن لە نوێژ كردن و هاوبەشی كردنی ژەمە جەژنییەكان و  ئاڵوگۆڕكردنی دیاری، ئەمەش دەرەتانێكە لەسەراسەری جیهاندا بۆ ناسینی ئەو هێزو خۆڕاگرییەی كە لە فرە رەنگی نەریت و كولتووری موسڵمانەكاندا دەبینرێت. جەژنی ڕەمەزان بایەخی بەزەیی و هاوسۆزی و یەكڕیزیمان بیر دەخاتەوە كە بەهاكان لە باوەڕو نەتەوەكان تێدەپەڕن. ئەم ڕۆژە دەرفەتێك بۆ بیركردنەوە لە پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ دامەزراندنی كۆمەڵێكی ئارام و ئاوەدان دەرخسێنێت.
لە كۆتایی بەیاننامەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بۆنەی جەژنی رەمەزان، وێرای پیرۆزبایی دووبارەو هیوای جەژنێكی پڕ لە خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك، ئاماژە بەوە كراوە كە پێویستە ئاوڕ لەوانە بدەینەوە كە بە هۆی توندتیژی یان قەیرانی مرۆیی ئاسودەیی و سەقامگیریان لێ زەوت كراوەو ناتوانن وەكوو خێزان كۆببنەوەو جەژن بگێرین. هەروەها بە گوێرەی زانیارییەكانی هەمان بڵاوكراوە ئەمریكا رژدە لەسەر پەرەپێدان بە كولتووری ئاشتی، ئازادی و دادپەروەری بۆ هەمووان بە بێ چەواشەكاری و جیاوازی.
رەحیم رەشیدی 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.