بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند:بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەكەم ڕۆژی جەژن ئاگادار كراینەوە لەبوونی تەرمێك لەسەر ڕووباری سیروان .
هەروەها دەڵێت: دوای ئاگاداركردنەوەمان دەست بەجێ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان چوونە شوێنی ڕووداوەكە دوای ئەوەی بەڵگەو زانیاری دروست لەسەر تاوانەكە كۆكرایەوەو توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە.
دهشڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار لەلای پۆلیسەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 بەندكراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێكردوە.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بەچەكی جۆری دەمانچە هەستاوە بەكوشتی هاوڕێیەكی خۆی بەناوی (خالد ڕحیم محمد ) لەدایكبووی 1993 دانیشتووی قەزای كەلار بنگرد لەئێستادا بەمەبەستی توێكاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە.
ئەو كەسەی شەوی رابردوو لە گەرمیان هاوڕێیەكی خۆی بەدەمانچە كوشت دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.