سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2023.4.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی كوڕان و كچانی هەولێری كرد و جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو كرد و لەڕێورەسمێكدا، دیاری و جەژنانەی بەسەر كوڕان و كچانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی هەولێر دابەشكرد.
پاشان پارێزگاری هەولێر دەست خۆشی لە سەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خانەكە كرد و ڕایگەیاند: "وەكو پارێزگای هەولێر لەخزمەتی ئەو ئازیزانەداین، ئەوانە كەس و كاری ئێمەن، ئەركی سەرشانی ئێمەیە وەكو حكومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر لەخزمەتی ئەو خۆشەویستانەدابین".
ئومێد خۆشناو جەژنانەی بەسەر كوڕان و كچانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی هەولێر دابەشكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.