قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەی سەید ئەلمەكارم لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) دادەخات.
هەروەها دەڵێت: لەكاتی سەردانی لیژنەكە بۆ چێشتخانەی سەید ئەلمەكارم، دەركەوتوە لەگەڵ ئەوەی سەرپێچی لە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری كردوە، بەشێوەیەكی ناتەندروست مریشكی بەستوی خاوكردوەتەوە، هەروەها پاشەڕۆی قرتێنەرەكان لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكەیدا هەیە.
دەشڵێت: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانەی سەید ئەلمەكارم دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.