Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:19

به‌م جه‌ژنه‌ كه‌سێك ته‌قه‌ی له‌ سێ كه‌سی تر كردووه‌

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا كه‌سێك ته‌قه‌ی له‌ سێ كه‌سی تر كردووه‌.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی شەهیدان و له‌ نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، تۆمەتبارێک لەسەر ماتۆڕسکیل بە دەمانچە تەقەی لە سێ هاووڵاتی تر كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ هه‌بووه‌ كه‌ ته‌قه‌ی لێ كردوون، به‌ڵام دوو فیشەک بەر هاوڕێیەکی كه‌وتووه‌ کە لەگەڵیدا بووە.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی برینداره‌كه‌، عه‌قید عه‌لی جه‌مال گوتی: لە ئێستادا بریندارەکە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە و چارەسەری پێویستیشی بۆ کراوە.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردووە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.