Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:31

محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئه‌مڕۆ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی له‌ گه‌لی عێراق كرد

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سوننه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینیان كردبووه‌ جه‌ژن و شیعه‌كانیش سبه‌ی شه‌موو.

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا گوتی "بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و گەلی خۆشەویستمان لەسەرانسەری عێراق ده‌كه‌م، خوای گەورە ئەم جەژنە بەخێر و بەرەکەت بۆ وڵاتەکەمان و هەموو نەتەوەی ئیسلام بگێڕتەوە".

گوتیشی "بەم بۆنەیەوە پێداگیریمان بەرامبەر گەلەکەمان دووپات دەکەینەوە کە بەخۆراگرییەکی تەواو بەردەوام دەبین لەسەر بنیاتنانی دەوڵەت و دابینکردنی داخوازییه‌كانی گەلەکەمان لە گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی ئازاددا، ئەمەش بەدی ناهێت ئەگەر کارکردنێکی بەردەوام و خزمه‌تكردنی دڵسۆزانەی له‌گه‌ڵدا نەبێت".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو دیوانی وه‌قفی سوننی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن دیاری كردبوو، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دیاری كردبوو، لای ئه‌وان سبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.