Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:56

ئاگاداربن.. له‌ هه‌رسێ رۆژی جه‌ژن كامێرای خولاوی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داده‌نرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر پلانی هه‌رسێ رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاگاداری شوفێرانی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ تیژڕۆیی‌، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ شه‌قامه‌كان كامێرای خولاوی تیژڕۆیی دابنرێت.

هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەپێناوهاتووچۆیەکی سەلامەت و ئاسوودە بۆ هاووڵاتییان وهاوشاریان، هاتووچۆی هەولێر پلانێکی چەند خاڵی داڕشتووە و کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکات، ئه‌م پلانانه‌ش بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولیر پلانه‌كانی رۆژانی جه‌ژنی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

1/ لەناو شار لە سەرجەم یەکتربڕ و ترافیکلایت و شەقامە سەرەکییەکان، ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆ بڵاوەیان پێ دەکرێت و ئەرکی ڕێکخستنی هاتووچۆ دەگرنەبەر.

2/ لە پاڕکەکان و شوێنە گشتییەکان (پارکی شار، پارکی سامی عه‌بدوڕه‌حمان، پارکی شانەدەر، فاملی مۆل و ماجدی مۆل، ماجدی لاند) مەفرەزەی جێگیری هاتووچۆ بوونی دەبێت بەدرێژایی ڕۆژانی جەژن بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ.

3/ بۆ ڕێگریکردن لە تیژڕۆییکردن، جگە لە کامیرە جێگیرەکانی هاتووچۆ، لەسەرجەم ئەو شوێنانەی ئەگەری ئەوە هەیە شوفێران تیژڕۆیی تیادا بکەن، کامیرەی خولاو دادەنرێت.

4/ بۆ ڕێگریگرتن لە دیاردەی مەینۆشی، سەرجەم مەفرەزەکان کە لە ئەرک دەبن و ئامێری پشکنینی مەینۆشیان لەلا دەبێت، و لە هەر حالەتێک کە گومان بکەن شوفێرێک مەی خواردۆتەوە، پشکنینی بۆ دەکەن.

5/ لەبۆ ڕێگه‌کانی هەولێر كه‌ بە دەوروبەری دەبەستێتەوە، بە تایبەت سەیرانگاکان و هاوینەهەوارەکان بە درێژایی ڕێگایەکان مەفرەزەی هاتووچۆی لێ دەبێت، وه‌ ئەرکی ڕێکخستنی هاتووچۆ بەجێ دەگەیەنن.

6/ بۆ هاوینەهەواری شەقڵاوە کە پێشبینی دەکرێت خەڵک و هاووڵاتییان لە ڕۆژانی جەژن ڕووی تێ بکەن، جگە لە ئەفسەر و کارمەندانی هاتووچۆی شەقڵاوە، هێزی پالپشتی لە شوێنەکانی ترەوە ڕەوانەی ئەو شوێنە دەکرێن، بۆ ئەوەی هاتووچۆ بەشێوەیەک ڕێک بخەن کە کەمترین گرفتی هاتووچۆ دروست بێت.

7/ لە ڕێگه‌ی ڕادیۆی هاتووچۆی هەولێر کە پەخشی لەسەرفریکوێنسی 1'91 بەردەوام ڕێنمایی و ئاگاداری بڵاو دەکرێتەوە لەسەر ڕەوشی ڕێگاوبانەکان.

8/ مەفرەزەکانی بنکەی هاتووچۆی ڕێگه‌ی خێرا، بە بەردەوام لە ئەرک دەبن لە شەقامی 120 مەتری خێرا، بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆ چاودێریکردنی سەقامەکە وەڕێگریکردن لە هەر سەرپێچیەکان کە ئەگەر هەبێت بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.