پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی خنكانی كچه ته‌مه‌ن 12 ساڵییه‌كه بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مرۆ هه‌ینی و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم خهنكا.
مقه‌ده‌م بارزان عوسمان گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە سەیرانگه‌ی ئاوی زەڵم منداڵیکی کچی تەمەن 12 ساڵ له‌نێو ئاودا خنكا.
گوتیشی: منداڵه‌كه ناوی (ڕه‌حیق فوئاد ساڵح)ـه و لە نەتەوەی عەرەبه و خه‌ڵكی پارێزگای ئه‌نباڕه، به‌ڵام دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری پارێزگای سلێمانییه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌داخه‌وه كچهكهسهرلهئێوارهی ئه‌مڕۆ هه‌ینی کەوتۆتە ناو ئاوی سەرچاوەی زەڵم و بەهۆیەوە خنکاوە.
مقه‌ده‌م بارزان عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پاش گەڕانیکی زۆر لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکە و بنکەی پۆلیسی و بەرگریی شارستانی خورماڵ، توانرا ته‌رمی منداڵه‌كه بدۆزرێته‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ڕاشیگه‌یاند كه تەرمی منداڵه‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوه و دۆسییەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕیکخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.