ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی پەلكانەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، ژمارەیەكی زۆر عەرەبی هاوردە كه ژماره‌یان به سه‌دان بووه، هێرشیان کردۆته سەر جوتیارانی کورد به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زەوییەکانیان، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش چەند جوتیاراێكی کورد بریندار بوون.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌كی زۆر له عه‌ره‌بی هاورده كه ژماره‌یان سه‌دان كه‌س بووه، هێرشیان كردۆته سه‌ر جوتیاره كورده‌كانی گوندی په‌لكانه.
ڕاشیگه‌یاند: له هێرشه‌كه‌دا جوتیاره کورده‌كانی گوندی په‌لكانه به‌رگرییان له‌خۆیان كردووه و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه چه‌ند جوتیارێكی كورد بریندار بوون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه لەناو عەرەبەکانیش ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌یه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زانراوه كه 10 جوتیاری كورد له هێرشه‌كه‌دا بریندار بوون.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای هێرشه‌كه، عەرەبی هاوردەكان هانیان بۆ سوپای عێراق بردووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ کۆنتروڵکردنی شەڕ و پێكدادانەكە، ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری سوپای عێراق له‌نێو گونده‌كه‌ن و هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.