Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:38

رۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌م باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد له‌ رۆژانی یه‌كشه‌م و دووشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران و ته‌رزه ببارێت و هه‌روه‌ها هه‌وره‌برووسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: بەھۆی بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆکان لەسەر دەریای ناوەراست و کاریگەری لاوازیان لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینی ده‌كرێ لە رۆژانی یەکشەم و دووشه‌م، بەتایبەت له‌ رۆژی دووشەمی ئەم ھەفتەیەدا لەنێوان کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ھەورەبرووسکە و تاوەتەرزە و بارانی کورت خایان لە ھەندێ ناوچەدا چالاك ببێت.

ڕاشیگه‌یاند: بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان کە رێژەی دابارین و شوێنی چڕبوونەوەی ھەورەکان دیاری نەکراوە كه‌ له‌نێوان نمەبارانەوە بۆ بارانی بەخوڕ و تەرزە ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا بۆ سەرەتای مانگی ئایاری داھاتوو پێشبینی ئەگەری ڕوونەدانی گۆڕانکاری دەکرێت و به‌مه‌ش لەو ماوەیەدا کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیانە بۆ سەر دەریای ناوەراست بەردەوامی ده‌بێت و چەند حاڵەتێکی ھاوشێوەی بارانبارین و ھەورەبرووسکە ناوچەکە ده‌گرێتەوە.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەشێوه‌یه‌كی گشتی وەرزی بارانبارین لە ناوچەکانمان کۆتایی نەھاتووە، بەڵام بارانبارینی گشتگیر تا لە وەرزی گەرما نزیکتر ببینەوە کەمتر دەبێتەوە، بۆیە بارانبارینەکانی کۆتایی ئەم وەرزە زیاتر بەمجۆرەن كه‌ ھەموو ناوچەیەک ناگرێتەوە وەک ئەوەی لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا ئەبینرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.