Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:06

تیروپشكی مۆندیالی لاوان به‌ڕێوه‌چوو.. عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئینگلته‌ڕا و ئۆرگوایه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیروپشكی یارییه‌كانی مۆندیالی 2023 بۆ ئاستی لاوان (خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ) به‌ڕێوه‌چوو كه‌ بڕیاره‌ دوای مانگێكی تر له‌ وڵاتانی ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ بچێت.

تیروپشكه‌كه‌ له‌ شاری زیوریخی سویسڕا به‌ڕێوه‌ چوو، تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م له‌ ته‌ك هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ئینگلته‌ڕا و ئۆرگوایه‌ جێگیر بوو.

ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌رچوو:-

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌رجه‌نتین، ئۆزبه‌كستان، گواتیمالا و نیوزله‌ندا.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: ئه‌مه‌ریكا، ئیكوادۆڕ، فیجی و سلۆڤاكیا.

كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: سه‌نیگال، ژاپۆن، كۆڵۆمبیا و ئیسڕائیل.

كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: ئیتاڵیا، به‌ڕازیل، نێجیریا و دۆمینیكا.

كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م: ئۆرگوای، عێراق، ئینگلته‌ڕ و توونس.

كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م: فڕه‌نسا، كۆریای باشوور، گامبیا و هیندۆراس.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای گه‌یشتنی به‌ یاریی كۆتایی جامی ئاسیای لاوان، به‌فه‌رمی سه‌ركه‌وتبوو بۆ یارییه‌كانی مۆندیالی لاوان، به‌ڵام له‌ یاریی كۆتاییدا به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر ئۆزبه‌كستان دۆڕابوو.

 

  

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.