Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:14

سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌یامێك له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گوندی په‌لكانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گوندی په‌لكانه‌ له‌ سنووری شاری كه‌ركووك بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕایگه‌یاند كه‌ پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "هێرشی ئەمڕۆی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک، هەوڵێکی نەزۆکە بو تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری".

مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند "پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین".

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "داکوکی لەسەر جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور دەکەینەوە لەپێناو  چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵوزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.