Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:30

ئارسناڵ کە پێشەنگی پرێمەر لیگی گرتووە بەرامبەر ساوسهامپتۆن بە خاڵێک رازی بوو

کوردستان TV
100%

لە میانی یارییەکانی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ)دا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی (3-3) لەگەڵ ساوسهامپتۆن یەکسان بوو.

لە یەکەم یاریی هەفتەی 32ی خولەکەدا، ئارسناڵی پێشەنگ لە یاریگای ئیمارات میوانداریی ساوسهامپتۆنی کرد.

ساوسهامپتۆن سەرەتا بە دوو گۆڵ پێشکەوتنی بەدەست هێنا. خۆشی یاریزانان زۆری نەخایاند تیپی خاوەن یاریگا لە خولەکی20دا گۆڵی یەکەمی لەرێگەی یاریزان گابرێل مارتینێل تۆمارکرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 کۆتایی هات. لە خولەکی 66دا یاریزان دوجێ کالێتا-کار ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندیی ساوسهامپتۆن گۆڕی بۆ 3-1.

ئارسناڵ لە دوا خولەکەکانی نیوەی دووەمدا توانی ئەنجامی یارییەکە بۆ 3-3 یەکسان بکاتەوە دوای ئەوەی لە خولەکەکانی 88 و 90دا لە رێگەی یاریزانان مارتن ئۆدیگارد و بوکایۆ ساکا دوو گۆڵی تۆمار کرد.

بەم ئەنجامەش ئارسناڵ کە سێ یارییە لەسەر یەک بە یەکسانبوون یاریگا بەجێدەهێڵێت، دوای رازیبوونی بە تاکە خاڵی یارییەکە کۆی گشتیی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 75 خاڵ.

ساوسهامپتۆنیش کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 24 خاڵ.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.