سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی 29ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه" به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان، به‌ڕێزان / سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان، به‌بۆنه‌ی 29ـیەمین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ته‌واوی كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان و خوێنه‌رانتان ده‌كه‌م.
سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت: گۆڤاری گوڵان وه‌ك گۆڤارێكی پابه‌ند به ئیتیكی رۆژنامه‌وانی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان كردووه و، رۆڵێكی دیاری هه‌بووه له‌پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كاندا و، هه‌وڵیداوه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی له نێوان ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان پته‌وتر بكات و، هه‌موو كاتیكێش ناوه‌ندێك بووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه"به‌م بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونتان ده‌كه‌م و، هیوادارم زیاتر پابه‌ندبن به بنه‌ماكانی كلتوری ره‌سه‌نی كورد و كوردستان و، رۆڵێكی زیاتر له پاراستنی به‌هاو پیرۆزییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بگێڕن، هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ دەخوازین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.