وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌رز راگیرا.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له جەژنی رەمەزانی پیرۆز، هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانیاندا، هاوکات لەگەڵ بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی خۆیان، کە پارێزگاری کردنە لە خاک و خەڵکی کوردستان ئەم بۆنە پیرۆزەیان بەرز راگرت.
هەروەها هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگریدا پەیامی دڵنیاییان دا بە خەڵکی کوردستان، کە پارێزگاری لە خاک و خەڵکی کوردستان دەکەن، بۆئەوەی بە ئارامی و ئاسودەیی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆز بکەن و ژیانی ئاسایی خۆیان دوور لە هەموو مەترسییەک بەڕێ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.