مهسرور بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی دهرچوونی گۆڤاری گوڵان پهیامێكی پیرۆزبای بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی جێگری سهرۆكی پارتیدا هاتووه: بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان، بەبۆنەی (29)مین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
مهسرور بارزانی دهشڵێت: گۆڤاری گوڵان، وێڕای بەجێگەیاندنی پەیامە پیشەییەکەی لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری ڕاست و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی و بوونی بە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە نێوان نووسەران و توێژەرانی کورد و بیانی، لە هەمانکاتدا، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاریشی هەیە لە پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان .
لهكۆتاییدا جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت: دەستخۆشیتان لێ دەکەم و ئومێدی پێشڤەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.