نێچیرڤان بارزانی، به‌بۆنه‌ی (29)ـه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه"بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان،به‌بۆنه‌ی (29)ـه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان ـه‌وه، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و هيواى سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم".
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: ده‌ستخۆشيتان لێده‌كه‌م بۆ بەردەواميتان لە دەرچوواندنی گۆڤاره سهنگينهكهتان و زیندووهێشتنەوە و درێژەپێدانی مێژووی پڕشنگداری دەزگای گوڵان. ئه‌رك و ماندووبوونتان جێی ستایش و پێزانینە.
هه‌روه‌ها رایدهگهێنێت: دامەزراندنی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی گوڵان بۆ ڕۆژگاری خۆی، وەرچەرخانێکی گرنگ و نوێی ناو مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردستان بوو. سەکۆیەکی کراوهيى و ئازادی، گەیاندنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و دەستکەوت و شانازییەکی گەورەی ناو کایەی ڕاگەیاندنی کوردستان بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه" ئومێدەوارم گوڵان پیشەیی و بەرپرسیارانە، وەک سەکۆی داکۆکیکردن لە بەهاکانی ئازادی و ئاشتی و ئه‌ركى سه‌ركه‌وتووى ڕۆژنامه‌گه‌رى به باس و لێكۆڵينه‌وه و نووسينه به‌پێزه‌كانى، هه‌ر به بڕشت و بەردەوام بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.