Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:35

عێراق هاووڵاتییانی لە سوودان دەگەڕێنێتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە سوودان.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە هەماهەنگییان لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی دۆست هەیە بۆ بە سەلامەتی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی عێراقی لە سوودان.

دوێنێ هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە زووترین كات وەڵامی رەوەندی عێراقی لە سوودان دەدەنەوە کە داوایان کردبووە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکە.

لە 15 نیسانەوە شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوپای سوودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە خەرتوومی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکە سەریهەڵداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.