دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ هەینی لە گوندی پەلكانە سەدان عەرەبی هاوردە هێرشیان کردەسەر جوتیارانی کورد بۆ دهستبهسهرداگرتنی زەوییەکانیان، له ئهنجامی هێرشهكهش چەند جوتیاراێكی کورد بریندار بوون، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ڕایگەیاند، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە و چاودێری دۆخی پەلکانە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 22ـی 04ـی 2023 نووری حەمەعەلی بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و چاودێری دۆخی گوندی پەلکانەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان له سنووری پارێزگای كهركووک دەکات.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی دۆخی پەلکانە ئاماژەی بەوە دا کە چاوەرێی هەڵوێستی هێزە عێراقییەکان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی دۆخی پەلکانە، ئەگینا ئێمە ڕێگە نادەین دۆخی خەڵکی ئێمە بەو جۆرە بێت.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، ئێوارەی دوێنێ هەینی لە گوندی پەلكانە سەدان عەرەبی هاوردە هێرشیان کردەسەر جوتیارانی کورد بۆ دهستبهسهرداگرتنی زەوییەکانیان، له هێرشهكهدا جوتیاره کوردهكانی گوندی پهلكانه بهرگرییان لهخۆیان كرد و بهرپهرچی هێرشهكهیان دایەوە، بههۆیهوه نزیکەی 10 جوتیاری كورد له هێرشهكهدا بریندار بوون و لەناو عەرەبەکانیش ژمارهیهک برینداری لێکەوتەوە.
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بەو هێرشەی کرایەسەر جوتیارانی گوندی پەلکانە، گوتی: هێرشەکەی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک، هەوڵێکی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنییەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری.
گوتیشی: پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین.
سهرۆكی حكوومهت ئاماژەی بەوەش دا کە "داکۆکی لەسەر جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستوور دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵۆزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق."
ئامانج ساڵح- هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.