Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:50

ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی باوکێک و دوو منداڵی لێکەوتەوە؛ 5 کەسی دیکەش بریندارن

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی کەرکووک – داقووق ڕووی دا، بەهۆیەوە باوکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا و 5 کەسی دیکەش بریندارن.

ئەمشەو شەممە 22ـی 04ـی 2023 پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕووی دا، هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەبارەی ڕووداوەکە پێی ڕاگەیاندین، دوو ئۆتۆمبێل لەڕێگەی نێوان کەرکووک و داقووق پێکیانداداوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووکیش هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە باوکێک لەگەڵ دوو منداڵەکەی گیانیان لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش داوە کە هەر لەو ڕووداوەی هاتووچۆ 5 کەسی دیکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بەسەختی برینداربوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.