Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:21

ملیاردێرێكی ڕووسی پێشبینی كۆتایی هاتنی هەژموونی دۆلار دەكات

کوردستان TV
100%

ئۆلێگ دێریپاسكا ،بازرگانێكی ڕووسییەو پێشبینی دەكات كە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو چیدیكە دۆلار نابێتە دراوی باڵادەستی جیهان.
دێریپاسكا لە كەناڵی تێلێگرام نووسیویەتی: دوای پێنج ساڵ، جیهان هاوسەنگتر دەبێت، ئەكاونتەكان هەمەچەشن دەبن و دراوە كریپتۆكان لەگەڵ یەكتردا دەگونجێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرەتاوە قورس دەبێت، بەڵام دواتر جیهان كوالیتییەكی نوێ دەدۆزێتەوە و بەڕاستی ئەوە جیهانێكی بێ باڵادەست دەبێت.
ئەو ملیاردێرە ڕووسییە پێیوابوو كە كۆتایی سەردەمی هەژموونی دۆلار بە هۆی بەكارهێنانی وەك چەكێكی تۆڵەسەندنەوە بەرامبەر هەر كەسێك كە بۆچوونێكی جیاوازی هەبێت، دێت.
سەرچاوە: دەزگای تاس
 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.