Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:01

تاڵیبان ڕێگری لە بەشداریكردنی ئافرەتان لە رێوڕەسمەكانی جەژنی ڕەمەزان دەكات

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی تاڵیبان كە كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی ئەفغانستانی بەدەستەوەیە، ڕێگری لە بەشداریكردنی ئافرەتان لە كۆبوونەوەكانی جەژن لە دوو ناوچەی ئەو وڵاتە كردووە، ئەمەش لە سنوورداركردنی نوێدا كە بزووتنەوەی بناژۆخوازی پەیڕەوی لێدەكات و زیاتر ئازادییە گشتی و تاكەكەسییەكان دەكاتە ئامانج.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئیندیپێندنت"ی بەریتانی، دوو تێبینی هاوشێوە دەریانخستووە كە سەركردە ناوخۆییەكانی تاڵیبان لە ناوچەی باغڵان و باكوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی تەخار دەڵێن :قەدەغەیە ئافرەتانلە ڕۆژانی جەژندا بە كۆمەڵ بچنە دەرەوە.
شایانی باسە قەدەغەكردنی خوێندنی كچان لە دوای پۆلی شەشەمی سەرەتایی، هەروەها قەدەغەكردنی ئافرەتانی ئەفغانی لە ژیانی گشتی و كاركردن بۆ ڕێكخراوە ناحكومییەكان و دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتووەكان وقەدەغەكردنی ئافرەتان و كچان  بۆ چوونە شوێنە گشتییەكانی وەك پارك و هۆڵەكانی وەرزش، ناڕەزایەتییەكی نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە و گۆشەگیریی وڵاتەكەی زیاتر كرد لە كاتێكدا ئابووری وڵاتەكەی لە داڕماندایە و قەیرانە مرۆییەكان لەنێو دانیشتووانی وڵاتەكەیدا توندتر دەبن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.