Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:56

خەونی كەتەلۆنییەكان دەبێتە راستی ؟ 

کوردستان TV
100%

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە، هەمووانی سەرسام كرد، بۆ ئەوەی ئەو ماوەی پشووەی لە یانە فەرەنسییەكەی وەریگرتبوو بەسەر ببات.
ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەشكردووە، لیۆنێل مێسی گەیشتە بەرشەلۆنە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی زانیاری زۆر لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ تیپە كەتەلۆنییەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، مێسی لەگەڵ خێزانەكەی و بازنەی نزیكەوە گەیشتووە، بەڵام ئەوەی دەرگا بەڕووی قسە و باسەكاندا دەكاتەوە ئەوەیە كە نزیكەی 15 جانتای لەگەڵ خۆیدا هێناوە .
گرێبەستەكەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە كۆتایی وەرزی ئێستادا كۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ڕێككەوتنێك لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكە نەكراوە.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.