Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:37

ئەمریكا لەرێگای شەش فڕۆكەوە هاووڵاتیانی خۆی لە سودان گواستەوە

کوردستان TV
100%

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕێگەی 6 فڕۆكەوە كە لە خەرتومی پایتەخت نیشتەوە، هاووڵاتیانی خۆی لە سودان گواستەوە .
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی RSF ڕایگەیاندووە، لەگەڵ هێزەكانی ئەمەریكا هەماهەنگییان كردووە بۆ سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیۆنە پێویستەكان كە دەبنە هۆی گواستنەوەیان.
هەردوو لایەنی قەیرانی سودان ئاگربەستی 72 كاتژمێریان ڕاگەیاند، كە ڕۆژی هەینی دەستیپێكرد، بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیانی وڵاتان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان.
هەر سەبارەت بەم بابەتە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، سوپای ئەمریكا بە سەركەوتوویی كۆتایی بە گواستنەوەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سودان هێناوە. ئەو سەرچاوەیە كە داوای كردووە ناوی ئاشكرا نەكرێت، هیچ وردەكارییەكی دیكەی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەوە نەخستووەتەڕوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.