Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:17

ڤیدیۆ: فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی خێرای سودان دەركەوتەوە

کوردستان TV
100%

بۆ یەكەمجار لە دوای سەرهەڵدانی پێكدادانەكان لەگەڵ سوپای سودان لە هەفتەی ڕابردوودا، فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی خێرا، محەمەد حەمدان دەقلۆ، نازناوی حەمیدتی، بە خێرایی لە گرتەیەكی كورتدا دەركەوت.
ڤیدیۆیەك كە ڕۆژی یەكشەممە لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە، حەمیدتی بۆ یەكەمجار بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی دەردەكەوێ، وادیارە لە دەوروبەری كۆشكی سەرۆكایەتیدایە.
پێشتریش حەمیدتی پشتڕاستی كردەوە كە لەناو خەرتومدایە و لەگەڵ هێزەكانی پشتیوانی خێرادایە، لە وەڵامی فەرماندەی سوپا، عەبدولفەتاح ئەلبورهان، كە ڕایگەیاندبوو كە شوێنی دەقلۆ نازانێت، تەنانەت ئەندامەكانیشی.
جێگای سەرنجە كە ئەو پێكدادانانە كە لە 15ی نیسانەوە دەستیپێكرد، تا ئێستا نزیكەی 450هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیكەی دوو هەزار كەسیش برینداربوون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.