Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 20:42

كەشناسی وادەی هاتنی شەپۆڵێكی باران بارینی راگەیاند 

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ  یەك شەممە  23– 4 - 2023  
كەش/ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو  دەبێت, لە  ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان نمە باران دەبێت هەندێك كات دەگۆرێ بۆ  تاوە باران  .
پلەكانی گەرما/  بەنزیكەی ( 1 تـــا 3 ) نزمتر دەبێت لە تۆمارەكانی دوێنێ .
خێرای با /  مام ناوەند دەبێت (20  -  30) كم/ك لەهەندێك ناوچە چالاك دەبێ بۆ سەروی 30كم/ك 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 - 9 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە   24– 4 - 2023  
كەش/  بە هۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستوی  دەریای ناوەڕاست بەسەر ناوچەكەمان ئاسمان هەوری تەواو  دەبێت لەگەڵ چالاك بوونی هەورە تریشقەو چاوەڕوان دەكرێت باران  زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بگرێتەوە بە دیایكراوی لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆدا.  هەندێك جار بەشێوەی لێزمە باران دەبێت  . كاریگەری ئەم شەپۆڵە لە كاتەكانی درەنگانی شەودا كۆتایی دێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبنەوە بە  ڕێژەی ( 3تـــا 4 )  لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (20  -  30) كم/ك . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 - 9 ) كم  دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  20 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 21 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 22 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  19 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  26 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی      23-  04 -  2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.