Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:31

بە فەرمانی وەزیری بەرگری عێراق دوو پلەداری سەربازی لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە

کوردستان TV
100%

بە فەرمانی سابت عەباسی ،وەزیری بەرگری عێراق، ھەریەك لە فەرماندەی بنكەی تاجی باكووری بەغدا و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنكەكە، بەھۆی كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە و رەوانەی لێكۆڵینەوە كران.
وەزارەتی بەرگریی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی وەزیری بەرگری، سابت عەباسی بنكەی تاجی بەسەركردەوە و تیایدا ئەوە بینیوە كە ھەریەك لە فەرماندەی بنكەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنكەكە لە جێبەجێ كردنی ئەركەكانیاندا كەمتەرخەمیان كردووە.
راشیگەیاندووە كە لەبەر ئەوە بە فەرمانی وەزیری بەرگریی، فەرماندەی بنكەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنكەكە لە پۆستەكانیان دوور خراونەتەوە و رەوانەی لێكۆڵینەوە كراون.
لە راگەیەندراوەكەدا، ئاماژە بە ناوی ئەو پلەدارە سەربازییانە نەكراوە كە دوورخراونەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.