Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:38

هەوڵ دەدرێت بەكرێكدانی رەحمی ئافرەتان لە ئۆكڕاینا قەدەغە بكرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕۆژنامەی زە تایمز-ی بەریتانی ئۆكراینا یەكێكە لە وڵاتە بەناوبانگەكانی منداڵی جێگرەوە،بەكرێدانی( رەحمی ئافرەتان)  بەهۆی ئەو نرخە كێبڕكێیانەی كە پێشكەشی دەكات بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی جیهان كە ڕێگە بە شتێكی لەو شێوەیە دەدەن، بەڵام هەوڵ هەیە بۆ دەركردنی یاسایەك كە ئەو كارانە قەدەغە بكات، تەنانەت بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت. 
دوای چواردە مانگ لە شەڕی ڕوسیا لەگەڵ ئۆكراینا ، كارەكان لە كلینیكەكانی منداڵبوون بەردەوامن كە هاوسەرەكانی بەریتانیا و ئیسپانیا و تادێت چین، تا 56 هەزار دۆلار خەرج دەكەن بۆ منداڵبوون، ئەمەش بە بەراورد بە ئەمریكا هەرزانە.
لە ئێستادا كۆمەڵێك لە سیاسەتمەدارانی ئۆكراینی هەوڵدەدەن بۆ دەركردنی یاسایەك كە ئەو كار رابگرن .لەوبارەیەوە ڤیكتۆریا ڤاگنەر، پەرلەمانتار و پزیشكی ئافرەتان و بێوەژنی جەنگ دەڵێت: بەشداریكردنی لە داڕشتنی ئەو یاسایەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە كەرتی منداڵدانی جێگرەوە لە وڵاتەكەیدا لە ڕووی یاساییەوە رێك نەخراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بیانییەكان دێنە ئێرە و ئافرەتانی ئۆكراینی وەكو دەفر بۆ هەڵگرتنی منداڵەكانیان بەكاردەهێنن، بەڵام كەس نازانێت لە تەنیشت ئەم منداڵە بچووكانە چی ڕوودەدات.
هاوكات سڤیاتلانا بۆركۆڤسكا-ی تەمەن 40 ساڵ كە "دایكی جێگرەوە" بووە و هاوبەشە لە دەزگایەكی جێگرەوەدا، دەڵێت: باشترین ڕێگا ئەوەیە كە بە شێوەیەكی یاسایی ئەم پیشەیە ڕێكبخرێت بۆ ئەوەی دایكانی جێگرەوە بزانن كە پارێزراون و مافەكانیان پارێزراوە .
لە بەرامبەردا، ڤاگنەر گوتی، ئامانجی یاساكە دانانی ڕێسای ڕوونە سەبارەت بە منداڵبوونی جێگرەوە و پرۆسەكانی تری زاوزێ ، لەنێویاندا پیتاندنی دەستكرد  و دامەزراندنی بەرپرسیارێتی تاوانكاری بۆ ئەو كەسانەی یاساكە دەشكێنن.

هەروەها هۆشداریشیدا لەوەی ئۆكراینا بووەتە "شوێنێكی گەشتیاری" بۆ منداڵبوونی جێگرەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە ئەم بابەتە  وەك سووكایەتیكردن بە وڵاتەكەی باس دەكرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.