قشلەی كۆنی زاخۆ كە تەمەنی زیاترە لە هەزار و 100ساڵە، نوژەندەكرێتەوە و پاشان دەكرێتە مۆزەخانەیەك و دەرگای بەرووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری زاخۆ، لە لێدوانێكیدا گوتی: ئێستا دەستمان بە نۆژەنكردنەوەی قشلەی كۆنی زاخۆ كردووە كە لە سێ بەش پێكدێت، بەشی كۆمەڵگای كارگێریی و بەشی زیندان و بەشی قوتابخانە كە تەمەنی زیاترە لە ھەزار و 100 ساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد كە دوای تەواوبوونی نۆژەنكردنەوەی قشلەی كۆنی زاخۆ، دەیكەن بە مۆزەخانە و كەلوپەلی شوێنەواری لێی دادەنێین و بەو پێیە وەك شوێنێكی گەشتیاری كەڵكی لێ وەردەگرن.
بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری زاخۆ ئاشكراشی كرد كە لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەی 53 ملیۆن دینار بۆ نوژەنكردنەوەی قشلەكە تەرخانكراوە.
هەروەها گوتیشی، هەوڵێكی جددی هەیە بۆ نوژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی ناوچەكە و بایەخپێدانیان و لەم بارەیەوە ئاماژەی بە بازاڕی كۆنی زاخۆش كرد كە سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكەن.
بازاڕی كۆنی زاخۆ مێژووی دروستكردنی بۆ زیاتر لە 140 ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە و لەسەر شێوازی كولتووریی و شوێنەواریی، دەست بە نۆژەنكردنەوەی كراوە و لەئێستادا زیاتر لەسەدا 90ی كارەكانی تەواو بووە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری پارێزگای دھۆك، ھەزار و 400 ناوچەی شوێنەواریی و كەلەپووریی لە سنووری پارێزگاكە تۆماركراون و لەئێستادا لە سەنتەری پارێزگای دھۆك و قەزاكانی ئامێدی، ئاكرێ و شێخان ھەشت شوێنی شوێنەواریی نۆژەن دەكرێنەوە.
قشلەی كۆنی زاخۆ دەكرێتە مۆزەخانەیەكی گەشتیاری
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.