Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:41

نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بازاڕەكانی بەغدای پایتەخت و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
هەرچەندە بۆرسەكانی كیفاح و حورییە لەبەغدا لە رۆژانی جەژندا داخراون، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرگاكانیان لە بازاڕەكانی بەغدا كردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 144 هەزار دیناری عێراقی ،هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلاریش گەیشتە 142 هەزار دینار.
سەبارەت بەبۆرسەی هەولێر-یش، لە پشووی فەرمیدا مامەڵە بە دۆلار ناكات، بەڵام هەندێك فرۆشگا كە كراونەتەوە ،نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  تیایدا گەیشتە 143 هەزار دینار و نرخی كڕینیش گەیشتە 142 هەزار دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.