میدیا عه‌ره‌بییه‌كان ئاشكرایان كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوو هاووڵاتی عێراقی كه پێكهاتبوون له باوك و كچێك، له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌روه‌ها دوو كه‌سی تریش بریندار بوون.
ماڵپه‌ڕی (عربی جدید) هه‌واڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارێكی عێراقی پشتڕاست كردۆته‌وه و هاتووه: باوكه‌كه كه له ته‌مه‌نی 50 ساڵیدایه و له‌گه‌ڵ كچێكی بچووكی له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می شاری خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: باوك و كچه‌كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان بوونه و به‌ر مووشه‌كێكی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرای ئۆپۆزسیۆن كه‌وتوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه جگه له گیانله‌ده‌ستدانی باوك و كچه‌كه، دوو هاووڵاتی تری عێراقیش هه‌ر به‌هۆی مووشه‌كه‌كه بریندار بوون، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێ دوو كه‌سه برینداره‌كه‌ش هه‌ر له ماڵباتی باوك و كچه‌كه‌ن یاخود نا.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه باوك و كچه‌كه و هه‌ردوو برینداره‌كه‌ی تریش خه‌ڵكی شاری بێجی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له شاری خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان نیشته‌جێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق شه‌وی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه توانیویانه 14 هاووڵاتی عێراقی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ له خه‌رتوومی پایته‌خت بۆ شوێنی ئارام بگوازنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه توانیویانه سه‌رجه‌م كارمه‌نده دبلۆماسییه‌كانیشیان له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له خه‌رتووم بگوازنه‌وه و له شوێنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان رزگاریان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.