دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌نێو ئاوی به‌نداوی خاسه‌ی كه‌ركووك خنكا.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له كه‌ركووك پێی راگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی ده‌چێته نێو ئاوی به‌نداوی خاسه‌ی شاری كه‌ركووك و به‌هۆیه‌وه ده‌خنكێ.
گوتیشی: گه‌نجه‌كه ناوی (یوسف یه‌ڵماز جه‌مال)ه و له نه‌ته‌وه‌ی توركمانه و دانیشتووی شاری كه‌ركووكه.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌نجه‌كه كاتێك ده‌گاته به‌نداوی خاسه ده‌ست به مه‌له‌كردن ده‌كات، كاتێكیش ده‌گاته نێو قوڵایی ئاوه‌كه ناتوانێ له مه‌له‌كردن به‌رده‌وام بێت و به‌داخه‌وه ده‌خنكێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای كاتژمێرێك گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمی غه‌واس و به‌رگریی شارستان، توانرا ته‌رمی گه‌نجه‌كه بدۆزرێته‌وه و ئێستاش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی شاری كه‌ركووك كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.