وه‌زاره‌تی به‌رگریی دانیماڕك ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی سوپاكه‌ی له عێراق و سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان ڕاگه‌یاند ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له ڕابردوودا به‌شدارییان له جه‌نگی دژ به تیرۆریستانی داعش كردبوو و ڕۆلێكی به‌رچاویشیان له تێكشكاندنی تیرۆریستان گێڕابوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی دانیماڕك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به بڕیاری فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ته‌واوی هێزه‌كانی سوپای دانیماڕك له عێراق و سووریا گه‌ڕانه‌وه وڵات، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
ڕاشیگه‌یاند: هۆكارێكی تری گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپاكه، به‌هۆی پێویستی وڵاته‌كه‌مانه به تواناكانیان له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ماندا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هاوپه‌یمانێتی سه‌ربازی (ناتۆ) پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه بۆ له‌مه‌ودوا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی پته‌وكردنی به‌رگریی ناوخۆ ده‌ده‌ن به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كانی سوپای ڕووسیا له جه‌نگی ئۆكراینادا.
دانیماڕك كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی ناتۆیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵی پته‌وكردنی سیسته‌می به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی هێرش و ڕوودانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر ڕووسیا بتوانێ به‌رگری له خۆی بكات بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی زلهێز بكات.
دانیماڕك هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ساڵی 2014 بووه ئه‌ندام و زیاتر له 300 سه‌رباز و ڕاوێژكاری سه‌ربازی له عێراق و سووریا هه‌بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.