Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:37

پاپا فرەنسیس لەبارەی دۆخی سوودان هاتەدەنگ

کوردستان TV
100%

لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی سوودان پاپای ڤاتیکان هاتەدەنگ و دۆخی سوودان بە مەترسیدار ناو دەبات و داوا دەکات بەزووترین کات گفتوگۆ بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی 04ـی 2023 پاپا فرەنسیس لە ڕێوڕەسمی قەداس لە گۆڕەپانی قەدیس بەتریس ڕایگەیاند: بەداخەوە دۆخی سوودان مەترسیدارە و دووپاتی دەکەمەوە بەزووترین کات توندوتیژییەکان بوەستێنرێت و گفتوگۆ بکەن.

لە درێژەی گوتەکەیدا پاپا داوا لە هەموو لایەک دەکات نوێژ بکەن بۆ خوشک و برا سوودانییەکانیان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییەی لە 15ـی نیسانەوە لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا دروستبووە، زیاتر لە 420 کەس کوژراون و 3700 کەسی دیکەش برینداربوون، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانە.

هاوکات هەر ئەمڕۆش بەهۆی پێکدادانەکانەوە هاووڵاتییەکی عێراقی لە سوودان گیانی لەدەست دا و وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشتڕاستی کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.