Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:31

سبەی بارانی بەلێزمە دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینیی دەکات سبەی بارانی بەلێزمە ببارێت و پلەکانی گەرماش نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیی بۆ کەشوهەوای سبەی دووشەممە 24ـی 04ـی 2023 بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێ ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو بێت لەگەڵ دەستپێکردنى کەمێک نمەباران لە کاتەکانى بەیانیدا.

ڕاشیگەیاند: پاشان شێوازى بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و هەورەتریشقە و هەندێ کات بۆ بارانى بەلێزمە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی کوردستان، لە کاتەکانى شەودا کاریگەرییەکەى تەنیا لەسەر ناوچەکانى ڕاپەڕین، سلێمانى، هەڵەبجە و هەندێک ناوچەی گەرمیان، دەبێت پاشان کۆتایی پێدێت و پلەکانى گەرماش نزم دەبنەوە.

کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە خێرایی با (15-25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت هەندێجار بۆ سەرووى 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک چالاک دەبێت و لەگەڵ بارانبارین ئەگەرى بەرزبوونەوى تۆز هەیە لە کەرکووک و گەرمیان.

لە ڕاگەیەنراوەکەیدا کەشناسی ڕێژەی بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

شەمامک 0.3 ملم

سلێمانى 1.3 ملم

دهۆک 0.1 ملم

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

ئاکرێ 0.2 ملم

بازیان 1.0 ملم

دووکان 0.4 ملم

هەڵەبجە 3.6 ملم

هەڵشۆ 0.8 ملم

مەیدان 1.2 ملم

کەرکووک 0.2 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.